له‌دواى ته‌واوبوونى قۆناغى يه‌كه‌مى رووپێوى خه‌رجى گه‌شت و گوزار بۆ ساڵى 2019 كارى مه‌يدانى قۆناغى دووه‌مى (يان پێ ده‌گوترێ چله‌ى ئيمامى حوسێن) له‌عێراق و كوردستان له‌رێكه‌وتى 17 تاكو 23/10/2019 ده‌ستيپێكرد  بۆ 7 رۆژ  به‌رده‌وام ده‌بێ. تيمه‌كانى سه‌رپه‌رشتيارى ناوخۆيى و ناوه‌ندى و توێژه‌ره‌كانى مه‌يدانى دابه‌شبوون به‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌ سنووريه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى كارى پركردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كان.