له‌سه‌ر بانگهێشتى سه‌نته‌رى سه‌ندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ یارمه‌تیدانى هونه‌رى له‌رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست  (METAC) و (DFID)  شاندى هاوبه‌ش له‌ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عیراق  به‌شدارییان كرد له‌ وورك شۆپه‌كه‌ له‌ماوه‌ى  7-16 /7/ 2019 له‌پایته‌ختى شاندشینى ئوردن/ عمان. وورك شۆپه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌مه‌نهه‌جیه‌تى هه‌ژماركردنى  ژماره‌ى پێوانه‌یى بۆ نرخه‌كانى به‌ركاربه‌ر (CPI)، به‌رهه‌مه‌كانى پیشه‌سازى (PPI)، به‌رنامه‌ى (R)، كرێیه‌كان، كاڵاى ونبوو، داتاى گه‌وره‌ بۆ كاڵا، زنجیره‌كانى كات بۆ ژماره‌ى پێوانه‌یى و چۆنیه‌تى گۆرینى له‌ساڵى بنه‌رِه‌تى 2007 بۆ ساڵى بنه‌رِه‌تى 2012 وهه‌روه‌ها ده‌رهێنانى كێش له‌نیشانده‌ره‌كانى خه‌رجى له‌رووپێوى كۆمه‌ڵایه‌تى وئابورى خێزان (IHSES) .