كردنه‌وه‌ى خولێكى تايبه‌ت به‌كارگێرى گشتى بۆ قوتابيانى زانكۆى سه‌لاحه‌ددين/كۆلێژى كارگێرى و ئابوورى.
ئه‌م خوله‌ بۆماوه‌ى 4 رۆژ له‌ديوانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بوو بۆ 15 قوتابى كه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ى خواره‌وه‌ى  له‌خۆگرتبوو كه‌ بريتى بوون له‌ كارگێرى، ئابوورى، ئامار، ژمێريارى . بابه‌ته‌كان له‌لايه‌ن به‌رێز/ عمر طاهر عزيز فه‌رمانبه‌ر به‌ناونيشانى شاره‌زا  گوترايه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى زياتر شاره‌زابوونى قوتابيان له‌بوارى كارگێرى و ئابوورى.