له‌ چوارچێوه‌ى ئاماده‌كارييه‌كان بۆ ئه‌نجام دانى سه‌رژمێرى گشتى دانيشتوان له‌ عێراق سالى 2020 ودوا به‌ دواى سه‌ردانى ولاتى ميسر مانگى 5/ 2019 شاندى هاوبه‌شى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى شانشينى ئوردن كرد له‌ نێوان 17-19 /6 /2019 و له‌گه‌ل ده‌زگاى ئامارى ئوردن ئه‌م بابه‌ته‌يان تاووتوێكرد.
له‌و سه‌ردانه‌ شاندى عێراق زانيارى وه‌رگرت له‌سه‌ر شێوازى ئه‌و ئاماده‌كارييانه‌ى ئه‌نجام دران له‌و ولاته‌ بۆ ئه‌نجام دانى سه‌رژمێرى گشتى و به‌ ئه‌ليكترۆنى كردنى پرۆسه‌كه‌ كه‌ بۆ يه‌كه‌م جار به‌و شێوه‌يه‌ كرا سالى 2015، هه‌روه‌ها به‌ تێرو ته‌سه‌لى گوێ گرا له‌ وورده‌كارى به‌رنامه‌ ئه‌ليكترۆنيه‌كه‌ كه‌ كۆمپانياى Real Soft رێكى خستبوو. دواى ئه‌م دوو سه‌ردانه‌ شاندى هاوبه‌ش راپۆرتى خۆى ئاماده‌ ده‌كات و ده‌يخاته‌ به‌رده‌ست ده‌سته‌ى بالاى سه‌رژمێرى به‌مه‌به‌ستى خستنه‌رووى وورده‌كارييه‌كان بۆ ئه‌ندامانى ده‌سته‌كه‌ وه‌رگرتنى بريارى پێويست تايبه‌ت به‌ پلانى سه‌رژميرى گشتى له‌ عيراق.