deneme bonusu veren siteler bonus veren siteler bedava bahis
ankara escort
unlu medyumlar
hd film izle

كه‌ناڵى ميديايى ڕووداو له‌ ڕاپۆرتێكى ئابوريدا كه‌ له‌ ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا بڵاويكردۆته‌وه‌‌، به‌ سه‌رچاوه‌كردنى ڕێكخراوێك به‌ ناوى ’’ئاشتى و ئازادى‘‘ ڕايگه‌ياندووه‌ كه‌ ڕێژه‌ى بێكاريى له‌ هه‌رێمى كوردستان بريتييه‌ له‌ 44%.
ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان كه‌ تاكه‌ لايه‌نى فه‌رميى بڵاوكردنه‌وه‌ى داتاى ئامارييه‌ ڕايده‌گه‌ينێت كه‌ ئه‌م ژماره‌ و ڕێژانه‌ دوورن له‌ ڕاستييه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنى ڕێژه‌ى بێكارى پێويسته‌ له‌ ڕێگاى ئه‌نجامدانى ڕووپێوێكى تايبه‌ت بكرێت و مه‌رج و ستانداردى تايبه‌ت به‌ خۆى هه‌يه‌ و كارنه‌كردن و له‌ده‌ستدانى كار خۆى له‌ خۆيدا بە بێ بوونی ئەو مەرجانە کە رێکخراوی کاری جیهانی دەستنیشانی کردوون واتاى بێكارى ناگه‌يه‌نێت.
ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ئه‌م جۆره‌ داتايانه‌ و هه‌ر داتايه‌كى تر كه‌ له‌لايه‌ن ئه‌م دامه‌زراوه‌يه‌ په‌سه‌ند نه‌كرابێت و ئاگادارى چۆنيه‌تى ئه‌ژماركردنى نيشانده‌ره‌كه‌ نه‌بووبێت ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و داواش له‌ گشت ده‌زگا ميدياييه‌كان ده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ر جۆره‌ داتايه‌كى له‌م شێوه‌يه‌ ڕاوێژ و پرس به‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌مجۆره‌ هه‌ڵه‌يانه‌ به‌دوور بن.
لێره‌دا ڕايده‌گه‌ينين كه‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامارى عێراق به‌ نيازن‌ به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى كارى جيهانى ڕووپێوێكى تايبه‌ت‌ به‌ هێزى كار له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ئه‌نجام بده‌ن و زۆربه‌ى ئاماده‌كارييه‌كانى ئه‌م ڕووپێوه‌ كۆتاييان هاتووه‌ وپێش کۆتایی ئەم سال ده‌ست به‌ ئه‌نجامدانى ده‌كرێت.

 

دابەزاندنى فایل